مالپەڕكی عێراقی: پەكەكە بە نیازە لە قەندیلەوە دابەزێتە نێو سلێمانی داگیری بكات
دوای ئەوەی ئاسایش لە سنوری سلێمانی بارەگاكانی تەڤەری ئازادی نزیك لە پەكەكەیان بە زەبری هێز داخست, میدیایەكی عێراقی پالپشت بە سەرچاوەیەك لە سلێمانی رایگەیاندووە:” زۆرێك لە چەكدار و لایەنگرانی پەكەكە بەنیازن لە قەندیلەوە دابەزنە نێو شاری سلێمانی و گەمارۆی سەر بارەگای حزبەكەیان، بكەنەوە”.
ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی عێراقی راگەیاندووە: “لایەنگران و چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان ڕەتی دەكەنەوە بینای بارەگاكەیان لە سلێمانی چۆڵ بكەن، ئەگەر هێزی چەكدارییش بەرامبەریان بەكار بهێندرێت”.
ئاشكراشی كرد، كە زۆرێك لە چەكدارانی پەكەكە بەنیازن بۆ كردنەوەی گەمارۆی سەر بارەگای تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان كە گرووپێكی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستانە، دابەزنە سلێمانی.
سەرچاوەكە بۆ بە ماڵپەری (بەغداد الیوم)ی عێراقی، ئاماژەی بەوەش دا، كە: “قوباد تاڵەبانی، بڕیاری داخستنی بارەگاكانی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستانی دەركردووە و ئێستا گفتوگۆ هەیە بۆ ئەوەی كێشەكە پێش ئەوەی بتەقێتەوە، چارەسەر بكرێت”.