ئەمریكا یاسایەك دژ بە حەشدی شەعبی دەردەچوێنێت

 

لەگەڵ ئەوەی پێشتر ئەمریكا چەند گرووپێكی سەر بە میلیشیای حەشدی شەعبی بەوە تۆمەتبار كردبوو، كە بەپشتیوانی ئێران كاری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن، لەو چوارچێوەیەدا ناوی سێ گرووپی عێراقی خستە لیستی تیرۆرەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، توانی پرۆژەیاسایەك تێبپەڕێنێت و داوا لە ئیدارەی سەرۆك ترەمپ بكات، سزا بخاتە سەر هەر ڕێكخراوێك یا وڵاتێك، كە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی عێراق .

لە یاسا ئەمریكییەكەدا هاتووە، پێویستە سەرۆكی ئەمریكا ئەو كەس و گرووپانە لە عێراق دیاری بكات، كە دەبێت بخرێنە لیستی تیرۆرەوە بۆ ئەوەی سزایان بخرێتە سەر.

هەروەك بە پێی یاساكە، دەبێت وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لیستێك بەناوی ئەو گرووپە چەكدارانە ئامادە بكات، كە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە هاوكاری دەكرێن. سزاكەشیان لەنێوان سڕكردنی پارە و سەرچاوەكانی داهاتییانە لەگەڵ ڕێگەگرتن لە هاتنی ئەو كەسانە بۆ ئەمریكا و هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی پێشوویان.

پێویست دەكات ئەنجومەنی پیران، ڕەزامەندی لەسەر یاساكە وەك خۆی بدات پێش ئەوەی بۆ پەسەندكردن و جێبەجێكردنی، بۆ سەرۆكی ئەمریكا، بەرز بكرێتەوە.

Back to top button