وەزیری بازرگانی پێشوتر و تاوانباری گەندەڵی دوای یەك رۆژ لە ئازادكردنی لە زیندان كاندید دەبێت بۆ وەرگرتنی وەزارەت لە كابینەی نوێ‌

 

دوای ئەوەی عەبدولفەتاح سودانی وەزیری بازرگانی لە كابینەی نوری مالیكی تۆمەتباركرا بە گەندەڵی و دوای راكردنی بۆ دەرەوەی وڵات لە وڵاتی لوبنان دەستگیركراو هێنرایەوە عێراق, پاش سەپاندی سزای زیندانی كردنی, لیژنەی ناوەندیی دووەمی تایبەت بە دادبینیكردن لە یاسای لێبوردنی گشتی، ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاری ئازادكردنی وەزیری پێشووتری بازرگانی عێراقی دەركرد.

میدیاكانی عێراق، بڵاویان كردەوە، عەبدولفەلاح سوودانی، وەزیری پێشووتری بازرگانی لەكابینەی نووری مالیكی، كە دوای دەستگیركردنی لە لوبنان و هێنانەوەی بۆ عێراق، ئەمڕۆ هەواڵی ئازادكردنی بڵاوبووەوە، لەلایەن حزبێكی ئیسلامییەوە (شیعەمەزهەب) بۆ پۆستێكی باڵای حكوومی كاندید كراوە.

لەبڕیارەكەی لیژنە دادوەرییەكەدا هاتووە: “دوای وردبینیكردن و لێكۆڵینەوە، لیژنەكە وای دەبینێت (عەبدولفەلاح حەسەن هادی سوودانی) كە لەلایەن دادگای تاوانەكانی ڕەسافەوە حوكم دراوە، بەهۆی سازشكردنی لایەنی سكاڵاكار “وەزارەتی بازرگانی” و بەهۆی ئەوەی یاسای پێشووی لێبوردنی گشتی، یان یاسایەكی تایبەت نەیگرتووەتەوە و ناویشی لە لیستەكانی پێشوودا نییە، بۆیە لیژنەكە بڕیاری دا بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی جێبەجێكراو لە 25/ 8/ 2016ەوە، ئازاد بكرێت”.

دواتر بڕیار درا بە ڕاگرتنی سزاكەی و ئازادكردنی لە زیندان و لایەنی جێبەجێكاریش لە بڕیارەكە، ئاگادار كرایەوە.

Back to top button