گۆران و یه‌كێتی له ململانێدان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت
یه‌كێتی و گۆران پێكه‌وه له ململانێدان ركابه‌ری توندی یه‌كترن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ،به‌ڵام پێكه‌وه كۆدهنگن و ده‌یانه‌وێت فشار بخه‌نه سه‌ر پارتی كه هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت په‌له‌ی تێدا بكرێت و گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه ،گۆڕان کە ئێستا بەرەو بەشداری لە حکوومەت دەچێت چاوەڕوانی وه‌ڵامی پارتییە و داواکارییەکەی یەکێتیش بە هەڕەشە دەزانێت.
هێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان گوتی: “ھەندێك لایەنی سیاسی دەڵێن، پارتی چاوەڕێی وەڵامی بزووتنەوەی گۆڕانە، بەڵام پێچەوانەكەی راستە، ئێمە پاكێجمان پێشكەش بە پارتی كردووە، بۆ ئەوەی بزانین تا چەند دەتوانن لەناو كارنامەی كابینەی داھاتووی حكوومەت جێ بكەنەوە”.
ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ده‌ڵێت: “پێكھێنانی حكوومەت دواكەوتووە، ھیوادارین دەستوبردی لێ بكرێت، ئەركی سەرەكیش لە ئەستۆی پارتییە، ئێمە كێشەمان نییە كە گۆڕان بەشداری دەكات یان نا، گرنگ ئەوەیە ئێمە وەك یەكێتی بەپێی سەنگی خۆمان بەشداربین، سەنگی یەكێتی ۲۱ كورسی نییە، دەبێ سەنگی یەكێتی لەسەر ئاستی ھەرێمی كوردستان و عێراق لەبەرچاو بگیرێت”.