پارێزگاری سلێمانی داوای موڵەتی یەك ساڵی بێ مووچە كردووە
خواكوڕك
بەپێی نووسراوێك كە ئاراستەی وەزیری ناوەخۆی كراوە لەوێشەوە ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە، كە نووسراوەكە واژووی د. ئاسۆ فەرەیدوونی لەسەرە، داوای كردووە ساڵێك موڵەتی بێ مووچەی پێ بدرێت،
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە، “ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگارى سلێمانى به نووسراوێك كه له نووسینگه‌ى تایبه‌تى خۆیەوە ده‌رچووه داواى ساڵێک مۆڵه‌تى بێ‌مووچه‌ى كردووه له وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.”
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بەماڵپەرەكەشی گوتووە،: “نووسراوه‌كه به واژووی د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (٣١/١٠/٢٠١٦) بۆ به‌ڕێز وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان نێردراوە و ژماره‌ی (11677)ـی لەسەرە؛ لە نامەکەدا دەڵێ له‌پێناو چاره‌سه‌رى قه‌یرانه یاسایى و كارگێڕییه‌كانى ده‌ستاوده‌ستكردنى پۆستى پارێزگارى سلێمانى و له‌به‌رچاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندىی گشتى و ئاشتەواییى كۆمه‌ڵایه‌تیدا، داواكارم له به‌ڕێزتان ڕه‌زامه‌ندى بفه‌رموون به پێى یاسا و رێسا، ماوەی ساڵێ مۆڵەتی بێ‌مووچەم پێ بدرێت.”
سه‌رچاوه‌كه دەیشڵێت: “گەر بێت و وه‌زیرى ناوخۆ بەو کارە ڕازی بێت، د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون ده‌سه‌ڵاته‌كانى ده‌دات به جێگره‌كه‌ى خۆی.”