كونسوڵی توركیا بۆ یه‌كێتی: دوای داخستنی باره‌گاكانی په‌كه‌كه ده‌بێ یه‌كێتی په‌كه‌كه به تیرۆریست ناو ببات
ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲۹ی۱۱ی۲۰۱۸ لایەنه‌كانی تورکمانی كه پێكهاتبوون له (۱۵) لایه‌نی توركمانی لە هەولێر بە ئامادەبوونی هاکان کاراجای، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکیان بۆ دیاریکردنی داواکارییەکانی پێکهاتەی تورکمان لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجام دا.
هاکان کاراجای، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر، دوای كۆبونه‌وه‌كه لە پرێسكۆنفرانسێكدا، رایگەیاند:” بڕیاری یەکێتی بە داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان ”گرنگە“ و داوا له یەکێتی ده‌كه‌ین هەر بە داخستنی بارەگای تەڤگەری ئازادی نەوەستێت، بەڵکو ”دەبێ یەکێتی ئەو حزبە بە تیرۆریست ناو ببات“.
کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان گوتیشی : ”ئەگەر یەکێتی پرسی تیرۆر چارەسەر بکات“، ئەوا پەیوەندییەکانی یەکێتی و تورکیا باشتر دەبن”.
چەند رۆژێکە هێزەکانی یەکێتی بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، دەستیان بە هەڵمەتی داخستنی بنکە و بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی، کە حزبێکی ئاپۆچییە و سەر بە پەکەکەیە کردووە ، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له ڕێگه‌ی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه ڕێكه‌وتنێكی نهێنی له‌گه‌ڵ توركیا واژۆكرد بۆ داخستنی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له سنوری قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیدا ، توركیا له ئێستای یه‌كێتی ڕازییه و داوا ده‌كات په‌كه‌كه به ڕێكخراوێكی تیرۆریستی بناسێت .
تەڤگەری ئازادی لە 17ی10ی2014 دامەزراوە، 10 بارەگای فەرمی لە هەرێمی کوردستان هەیە. هەشتیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیانن، بارەگایەکی لە کورکووک و بارەگایەکیشی لە خورماتوو هەیە، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ نەوەی نوێ بەیەکەوە بەشداری هەڵبژاردنیان کرد و لە چوار کورسی، یەک کورسی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێنا.