بزوتنه‌وه‌ی گۆران : له‌مپه‌رو سه‌رئێشه‌ی یه‌كێتی قابیلی قبولكردن نییه‌

شاخەوان ڕەئووف بەگ، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و پەڕلەمانتاری گۆڕان، ڕاگەیاند: “هێشتا گۆڕان ھیچ بڕیارێکی لەبارەی بەشداریکردنی لەم کابینەی حکوومەتی ھەرێم نەداوە، بەڵام لە ئایندەیەکی نزیکدا جڤاتی نیشتمانی کۆ دەبێتەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر بەشداریکردنی گۆڕان لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەدات”.

لەبارەی ئەگەری درووستکردنی بەربەست له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه‌ بۆ بەشداریکردنی گۆڕان لە حکوومەت، شاخەوان ڕەئووف بەگ، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گووتی : ”گۆڕان چاوەڕێی دەستی ھیچ ھێزێکی سیاسی نییە، بەڵام لەمپەر و گرفت و سەرئێشە قابیلی قەبووڵ نییە و لە کەسی قەبووڵ ناکەین بەربەستمان بۆ درووست بکات”.

شاخەوان ڕەئووف بەگ په‌رله‌مانتاری گۆران گوتیشی:” گۆران بڕیاری بەستنی کۆنگرەی داوە و لێژنەیەکی باڵا بۆ کۆنگرە پێکھێنراوە، دواتر لیژنە فەرعییەکان بۆ بەستنی کۆنگرە پێکدەھێنن.

شاخەوان ڕەئووف بەگ، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و پەڕلەمانتاری گۆڕان ده‌شڵێت: ”ئێمە لە کۆنگرەدا ھەڵبژاردن بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی ناکەین، چونکە کۆنگرە بۆ بەرنامە و ئەجێندا و ھەمواری پەیڕەوی ناوخۆی گۆڕان دەکەین، بێگومان ئێمە دوای بەستنی کۆنگرە، لە خوارەوە بۆ سەرەوە ھەڵبژاردنی ناوخۆیی دەکەین”.

Back to top button