وه‌زیرێكی یه‌كێتی له به‌غدا به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ۷ ساڵ زیندانی ده‌كرێت
فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی عێراق ،به تۆمه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی، سزای غیابی ۷ ساڵ زیندانی بۆ مه‌ڵاس محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی، وه‌زیری پێشووتری بازرگانی حكوومه‌تی عێراق له پشكی یه‌كێتی و چه‌ند به‌رپرسێكی باڵا ده‌ركرد.
فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ورده‌كاریی بڕیاری دادگای كه‌تن له به‌غدا، تایبه‌ت به ده‌سپاكی خستووه‌ته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و تۆمه‌تبارانه رایانكردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق و پێشتریش له چوارچێوه‌ی دوو گرێبه‌ست “سامانێكی زۆری گشتییان” به هه‌ده‌ر داوه.
فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی عێراق،له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه پێشتر له دوو گرێبه‌ستی نێوان كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانه‌وێڵه‌ی حكوومه‌ت و كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی برنج، زیانی ۱٤ ملیۆن و ۳۰۰ هه‌زار دۆلارییان له حكوومه‌ت داوه ، دادگا گه‌یشته ئه‌و بڕیاره‌ی سزای ۷ ساڵ زیندانی بۆ ئه‌و وه‌زیره و دوو به‌رپرسی دیكه‌ی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ربكات به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنیان و هاوكات سامانه گوازراوه و نه‌گوازراوه‌كانییان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
له ساڵی ۲۰۱۵، دادگای عیراقی، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌ركردووه، به‌ڵام له هه‌مان رۆژدا به‌غدای جێهێشتووه و چووه‌ته سلێمانی، له‌وێشه‌وه بۆ عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن.
مه‌ڵاس محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی، كه له پشكی یه‌كێتی له‌و پۆسته‌دا بووه، دووه‌م وه‌زیری بازرگانییه كه سزای به‌ندكردنی بۆ ده‌رده‌چێت، پێشتریش سزای ۲۱ساڵ به‌ندكردن بۆ عه‌بدولفه‌لاح سوودانی، وه‌زیری پێشووتری بازرگانی ده‌ركرد، كه ئه‌ندامی حزبی ده‌عوه‌یه و سێپتێمبه‌ری رابردوو، له‌لایه‌ن ئینته‌رپۆله‌وه له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان ده‌ستگیركرا و راده‌ستی عێراق كرایه‌وه.