كه‌ركوك خیانه‌تی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌ر كێشه‌ی جوتیاره‌ كورده‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه‌

کێشەى نێوان جوتیارە کورد و عەرەبەکان کێشەیەکى یاسایى ئاڵۆزە، بەو پێیەى جوتیارە کوردەکان داوا دەکەن کێشەى خاوەندارێتى کردنى گوند و زەوى و زارەکان بەپێى یاساکانى ساڵى ۱۹۷۰ یەکلابکرێتەوە، عەرەبەکانیش داوا دەکەن کێشەکە بەپێى یاساى ساڵى ۱۹۷٦ کە تایبەتە بە ڕاگواستن و تەعریبکردنى ناوچەکە چارەسەربکرێت.

ژمارەیەکى زۆر جوتیارى عەرەب کە ساڵى ۲۰۰۳ ناوچەکەیان جێهێشتووە، دەیانەوێت بۆ گوندەکانى دەوروبەرى کەرکوک بگەرێنەوە، لە کاتێکدا کوردەکان ئەو گوندانە بە زێدى باوباپیرانیان وەسف دەکەن و چۆڵکردنیان بۆ عەرەبەکان ڕەتدەکەنەوە.

کاکەڕەش سدیق سەرۆکى لیژنەى جێبەجێکردنى مادەى ۱٤۰ لە کەرکوک ده‌ڵێت:”په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونم له‌گه‌ڵ راکان جبورى پارێزگارى کەرکوک ئه‌نجام داوه‌و مەترسى هەڵگیرسانى “شەڕى نەتەوەیى” لەناوچەکە پێگەیاندووە”.

سدیق سەرۆکى لیژنەى جێبەجێکردنى مادەى ۱٤۰ لە کەرکوک ده‌شلێ : راكان سه‌عید جبوری پێی گوتم سورم له‌سه‌ر هێنانی عه‌ره‌ب بۆ ناوچه‌كه‌ “.

قوڵ بوونەوەى ناکۆکى نێوان جوتیارە کورد و عەرەبەکانى کەرکوک، لەکاتێکدایە چەند جارێک گرژى لەنێوانیاندا ڕوویداوە. لە نوێترین پێشهاتیشدا ژمارەیەک خێزانى عەرەب بە پشتیوانى میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکە، بڕیارى گەڕانەوەى ۸۱ خێزانى تریش لەلایەن پارێزگای سه‌پێنراوی کەرکوکەوە دراوە.

له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه‌ ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته‌ ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه‌ پێهاته‌كانی تر له‌ زیادبووندایه‌.

Back to top button