بوومەلەرزەیەکی تر کوردستانی هەژاند
دوای ئەوەی سەرەتای هەفتە زنجیرەیەک بوومەلەرزە ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستانی هەژاند ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە پلەی رێختەری 4.3 شاری گیلانی لە رۆژئاوای پارێزگای كرماشان هەژاندووە و لەوێوە رێڕەوی بۆ شاری خانەقینی باشووری كوردستان گرتووە.
ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە، بوومەلەرزەیەك لە پارێزگای كرماشان دروستبووە، ناوەندی بوومەلەرزەكە نزیك شاری گیلان بووە و شایەتحاڵەكان دەلێن، لەھەموو پارێزگای كرماشان و لە شاری خانەقینی باشووری كوردستانی ھەستی پێكراوە.
لە چەند رۆژی رابردوو چەند بومەلەرزەیەک باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانیان هەژاندووە و زیانێکی زۆری بە چەند شارێکی رۆژهەڵات گەیاندووە.