بالیۆزی هیندستان لە عێراق، نەوتی هەرێمی کوردستان دەکڕین

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ژووری بازرگانی هەرێم و شاندێکی بازرگانی هیندستان کۆبوونەوە پرسەکانی بازرگانی نەوت تاوتوێکرا، باڵیۆزی وڵاتی هیندستان له‌ عێراق ئاشكرای دەكات کە نەوتی هەرێمی كوردستان دەکڕن و بۆ وڵاتەکەیان دەنێرن.

ئه‌مڕۆ شاندێکی کۆمپانیا بازرگانیه‌کانی هیندستان که‌ لە 30 کۆمپانیا پێکهاتوون، له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان کۆبوونه‌وه‌ و باڵیۆزی هیندستانیش له‌ عێراق ئاشکرای کرد نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ده‌کڕن و بۆ هیندستانی ده‌نێرن.

برادیب سینگ، باڵیۆزی هیندستان له‌ عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گه‌یاند: “پێشتووتر راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ عێراق مامه‌ڵه‌ی بازرگانیان کردووه‌، به‌ڵام له‌مه‌ودوا راسته‌وخۆ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستانیش ده‌که‌ن و شاندێکی بازرگانی هیندستانیش چوار رۆژه‌ له‌ عێراقه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی لێکتێگه‌یشتنی بارزگانی له‌ سه‌رجه‌م بواره‌کان”.

باڵیۆزەکەی هیندستان له‌ عێراق گوتیشی: “له‌ داهاتوودا نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌کڕین و بۆ هیندستانی ده‌نێرین”.

لای خۆیەوە ،دارا جه‌لیل، سه‌رۆکی یه‌کێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی کوردستان له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، له‌ مانگی داهاتوودا رێککه‌وتنی بازرگانی له‌گه‌ڵ چه‌ند کۆمپانیایه‌کی هیندستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دیداری بازرگانی ئه‌مڕۆش بۆ گه‌شه‌پێدانی که‌رتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بووه‌.

Back to top button