نەتەوەیەکگرتووەکان، ئیدانەی هێڕشکردنە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان دەکات

دوای ئەوەی ئەمڕۆ چەند چەکدارێک هێرشیانكردە سه‌ر باره‌گای بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان لە سلێمانی، سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان هێرشەکانی سەر بارەگاکانی پاراستنی ئافرەتان لە عێراق سه‌ركۆنه ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سندووقى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتووان (UNFPA)، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (خواکوڕک) كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ 29ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018، هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان لە سلێمانی سه‌ركۆنه ده‌كات و هێرشه‌كه‌ش به “ترسنۆكانه” وه‌سف ده‌كات.
سندووقه‌كه وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆیان له رووداوه‌كه، راشیده‌گه‌یه‌نێت، دەبێت ئه‌و ناوه‌ندانه شوێنێکی ئارام و سەلامەت و دوور لە تووندوتێژی و چەوسانەوە بن بۆ ئافرەتان.
ۆلۆرێمی سۆگونرۆ، نوێنەری سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان لە عێراق، گوتی: “جێگای داخە ئەو رووداوە لە هەڵمەتی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان روویدا، لەو کاتەی کە هەموو جیهان و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بانگه‌شەی کۆتاییهێنان بە توندوتیژی و چەوساندنەوەی ئافرەتان دەکەن. ئێمە هەموومان بەرپرسیارەتی پاراستنی ئافرەتان و کچانمان لە ئەستۆدایە بە تایبەتی رزگاربووانی تووندوتیژی جێندەری”.
نوێنەری سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتیشی: “داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە لێکۆلینەوە و بەدواداچوون لە رووداوەکە بکات و ئەنجامدەرانی کردەوەکە بە سزای خۆیان بگەن بۆ ئەوەی ئافرەتان جارێکی دیكه هەست بە پاراستن و سەلامەتی خۆیان بکەن”.
سندووقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان پشتیوانی خۆی بۆ حکوومەتی کوردستان و بە تایبەتی بۆ هاوبەشەکانی (بەڕێوەبەریەتی گشتیبەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان) دووپاتكرده‌وه، بۆ نەهێشتنی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان.
شه‌وی رابردوو، له گه‌ڕه‌كی تووی مه‌لیكی شاری سلێمانی، به چه‌كی قورس (ئار پی جی)، هێرشكرایه سه‌ر باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵمه‌تی 16 رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان راگه‌یاندووه.