عادل عبدالمهدی سێ فەرماندەی سەربازی لە کارەکانیان دوور دەخاتەوە
دوای دەست بەکاربوونی عادل عبدالمهدی جگە لە هەڵوەشاندنەوەی چەندبڕیارێکی عەبادی، ئەمڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، به سیفه‌تى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، فه‌رمانده‌ى دژه تیرۆر و دوو فه‌رمانده‌ى باڵاى دیكه، خانه‌نشین ده‌كات.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك، به فه‌رمانێكی دیوانى، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیارى خانه‌نشینكردنى فه‌ریق ڕوكن عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ده‌زگاى دژه‌تیرۆری عێراق ده‌رده‌كات.
له فه‌رمانه دیوانییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، كه هه‌ریه‌ك له خه‌ڵه‌ف عه‌باس و فه‌ریق ڕوكن سامى كازم به‌هۆى ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نیان گه‌یشتووه‌ته ته‌مه‌نى خانه‌نشینكردن، بۆیه بڕیاره‌كه دراوه و فه‌رمانیش كراوه ده‌ست به‌جێ ده‌زگاى دژه تیرۆر، بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكات.
عه‌بدولغه‌نى عجێل تاهر ئه‌سه‌دی، له‌دایكبووى ساڵى 1951ـه و له ساڵى 1973 كۆلێژى سه‌ربازی ته‌واو كردووه، له ساڵى 2014 كرا به فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ده‌زگاى دژه تیرۆری عێراق و به‌یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره باڵاكانى نزیك له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق، داده‌نرێت.