قایمقامی سۆران: سبەی بارانی بەخوڕ لە سۆران دەبارێت هۆشداری دەدات

دوای ئەوەی لە چەند هەفتەی ڕابردوو بەهۆی بارانی بەخوڕ لە سنوری سۆران لەچەند ناوچەیەک لافاو دروست بوو زەرەروزیانی بە هاوڵاتیان گەیاند پێش كەمێك كرمانج عیزەت قایمقامی سۆران ئاگادارییەکی بۆ هاووڵاتیانی سنوورەكە بڵاو كردەوە و رایگەیاند سبەی شەپۆڵێكی بەخوڕی باران روو لە شارەكە دەكات و ئەگەری هەستانی لافاو هەیە.

كرمانج عیزەت لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “فەیسبووك” نووسیویەتی “بەڕێوەبەری کەشناسیی کوردستان بەتەلەفۆن پێیڕاگەیاندم کە سبەی ھەینی شەپۆڵێکی بەخوڕی باران و بەفر دەست پێدەکات کە گومانی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لافاو دەکرێت”.

هەروەها نووسیویەتی “تکایە با ھەموومان ئامادەییمان ھەبێ، بەتایبەت ئەو دانیشتوانەی نزیک چەم و ڕووبارەکان بۆ ھەر ڕووداوێک كه لەوانەیە لەژێر کاریگەری ئەو لێزمە بارانە دروست بێت و تا درەنگانی ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێ”.

 

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و زەمینلەرزەی هەرێمی کوردستان هۆشداری دا لە شەپۆڵێکی بارانبارین، كە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

Back to top button