لە داقووق داعش هێڕشی کردە سەر هێزە عێراقیەکان و قوربانی هەیە
دوای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆشداری لە گەڕانەوەی داعش بۆ سنوری ناوچە کوردستانیە داگیرکراوەکان و پارێزگاکانی موسل و سەڵاحەدین و ئەنبار ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ له گوندی زه‌نقه‌ری سه‌ر به قه‌زای داقووق چەکدارانیداعش هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالی و ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس، به پله‌ی موقه‌ده‌م به سه‌ختی برینداره.
بە پێی زانیاریەکانی (خواکوڕک) لە سنوری داقووق به‌هۆی هێرشێکی چه‌كدارانی داعش بۆسەر پێگەیەکی هێزەعێراقیەکان، موقه‌ده‌مێكی پۆلیسی فیدرالی، به‌ناوی (ئه‌حمه‌د شاكر) به سه‌ختی برینداره و گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركووك.
ماوه‌یه‌كه جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه په‌یدابووه‌ته‌وه و چه‌ندینجاره هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالی و هێزه عێراقییه‌كانی دیكه.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ـه‌وه، هێزه عێراقییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌و ناوچانه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه سه‌قامگیری و ئارامی ناوچه‌كه بپارێزن و مه‌ترسی داعش‌یش له‌سه‌ر ناوچه‌كه ماوه.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، شاری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان به رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان كرایه‌وه.
قه‌زای داقوق، سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووكه و به دووری 40 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری شاری كه‌ركووك و هه‌ر سێ پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، عه‌ره‌ب و توركمانی تێدا ده‌ژی.