بارهگاكانی تهڤگهری ئازادی له سلێمانی ،قەڵادزێ، راپەڕین، کۆیە و کفری و كهلار داخران
بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی لە شارەکانی سلێمانی ،قەڵادزێ، راپەڕین، کۆیە و کفری و كهلار داخران، کۆنسوڵی گشتی تورکیاش رایگەیاند کە پشتیوانی لە بڕیاری داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی دەکەن.
هاکان کاراجای، کۆنسوڵى گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان گوتی:” تورکیا گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێنەکردەوهو نیگەرانی ئەمنیمان هەیە و تاوەکو نیگەرانییەکانیشمان بەردەوامبێت، گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێناکەنەوە”.
بەپێی تۆمارێکی ڤیدیۆیی کە شەوی ڕابردوو بڵاو کراوەتەوە، ئاسایشی یەکێتی لە کەلار دەستی بەسەر بارەگای تەڤگەری ئازادیدا گرتووە و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانیشی لەنێو بارەگاکە دەستبەسەرکراون.
ئاسایشی یەکێتی لە سلێمانی، کۆیە، ڕانیە، قەڵادزێ و گەرمیان بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی داخستووە. هۆکارەکەشی بۆ ڕێککەوتنێکی نهێنیی نێوان یەکێتی و تورکیا دەگەڕێتەوە کە لە ١٣ی مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوودا لە نێوان بەرهەم ساڵح و مەولوود چاویشئۆغلوو کراوە و لە بەرامبەر ڕازیکردنی تورکیا، یەکێتی هەموو ڕێکارێک دژی گروپ و باڵهكانی پەکەکە دەگرێتە بەر.
تەڤگەری ئازادی ساڵی 2014 دامەزراوە و 10 بارەگای لە باشووری کوردستان هەیە و توانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەچوارچێوەی لیستی نەوەی نوێ، یەک کورسی بەدەستبێنێت.