پەکەکە لە سنوری شنگاڵ هەلیانکوتیە سەربارەگایەکی یەکێتی و ئاڵای یەکێتی داگرت

دوای ئەوەی یەکێتی لە سنوری سلێمانی سەرجەم بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی داخست، لە کاردانەوەیەکی پەکەکە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی چەند چەكدار و لایەنگرێكی پەكەكە لە شنگال پەلاماری بارەگایەكی یەكێتییان دا، ئاڵای حزبەكەیان لەسەر بارەگاكە داگرت.

بەگوێرەی زانیارەی (خواکوڕک) ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێكی پەكەكە و بەسەر بارەگای یەكێتیدا داوە لە شارۆچكەی سنونێی سەر بەشنگال، ئاڵا و دروشمی حزبەكەیان لەسەر بارەگاكە داگرتووە.

ئەم پەلاماردانەی پەكەكە لە وەڵامی بڕیاری چەند ڕۆژی رابردووی یەكێتییە بەداخستنی بارەگاكانی تەڤگەری ئازادی، كە هێزێكی سەر بەپەكەكەیە و چەند ساڵێكە لە سنووری سلێمانی و گەرمیان لەلایەن یەكێتی و ئێرانەوە جێگیر كراون.

یەكێتی لە ڕێگەی ڕێكەوتنێكی ژێربەژێرەوە لەگەڵ توركیا، بڕیاری داخستنی بارەگاكانی تەڤگەری داوە و بۆ ئەمەش بیانووی نەبوونی مۆڵەتی فەرمی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هێناوەتەوە، بەم شێوەیە باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ر لە سلێمانی و گه‌رمیان و كۆیه‌ داخراون

Back to top button