سەفین دزەیی، چەند زانیاریەک لە بارەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک ئاشکرادەکات
دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق لە بارەی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە ڕێگای بۆری نەوتی کوردستان ڕێککەوتن،سەفین دزەیی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، رێککەوتنەکە کەوتە واری جێبەجێکردنەوە و ئیستا رۆژانە نزیکەی 100 هەزار بەرمیل نەوت لەو ڕێگەیەوە هەناردە دەکرێت بۆ تورکیا.
دزەیی گوتیشی: “داهاتی ئەو نەوتە تەنها بۆ عێراق نییە، بەڵکو هەرێمی کوردستانیش بەشی دەبێت”.
دزه‌یی ئاشكرایكرد، پێشتریش كاتێك حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بوو، پێشنیازكراوه ئه‌و نه‌وته له رێگه‌ی بۆری نه‌وتی هه‌رێمه‌وه ره‌وانه‌ی توركیا و بازاڕه‌كانی جیهان بكرێت، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كرا.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، رێككه‌وتنه‌كه به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌موو لایه‌كیش لێی سوودمه‌ند ده‌بن.