رۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی :قاسم سولهیمانی چهند تیمێكی بۆ كوشتن له عێراق ئامادهكردووه

کۆماری ئیسلامی ئێران چەند تیمێکی کوشتنی ناردووەتە بەغدا و ئامانجیان بێدەنگکردنی ئەو کەسانەیە کە رەخنە لە دەستێوەردانی تاران لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دەگرن.
رۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمنی وڵاتهكهی ئاشکرای دهكات و دهڵێت :”بە فەرمانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، تیمەکان پێکهێنراون و ئەو کەسانە دەکەنە ئامانج کە دەنگییان هەیە و دژی ئێران لە عێراق لێدوان دەدەن”.
ئێران ئەو تیمانەی لە دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنەکانی مانگی پێنج ناردووەتە عێراق و دوا بە دوای شکستی هەندێک کاندیدی ئیران بوون لە هەڵبژاردنەکان ، لە هەڵبژاردنەکانی ئایاری ئهمساڵ پشتگیری لە نوری مالیکی و هادی عامری دەکرد، بەڵام هیچیان نەیانتوانی ببنە کەسی یەکەم و یەکلاکەرەوە.
سوپای قودس بە ناردنی چەند تیمێکی كوشتن وهڵامی ههنێك كهسی داوهتهوهو دیارترین قوربانی ئەو تیمە ئێرانییە، عادل شاکر ئەلتەمیمییە، کە هاوپەیمانێکی نزیکی حەیدەر عەبادی بووە و لە ئەیلوولی رابردوو لەلایەن سوپای قودسەوە کوژرا.
ههروهها یەکێکی دیکە لە قوربانییەکانی ئەو تیمەی قودس، شەوکی ئەلحەداد، هاوپەیمان و کەسێکی نزیکی موقتەدا سەدرە، کە خاوەن بیروباوەڕێکی نەتەوەیی بووە و دژی هەژموونی ئێران لە عێراق کاریکردووە.
ئێران دەیەوێت لە رێگای کۆنتڕۆڵکردنی عێراق و سووریا، هەژموونی شیعییەت زیاتر بکات و دەستی بگاتە دەریایی ناوەڕاست، بەڵام هەڵبژاردنی عادل عەبدول مەهدی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق تا رادەیەک ئەو هیوایەی کزکردووە.