ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه

كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌سلێمانی ده‌ستیپێكردو به‌پێی وته‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه‌ش، تاوتوێی به‌شداری یه‌كێتی له حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم و دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی تاوتوێده‌كرێت.
كاروان یاروه‌یس لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند:” كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی ده‌ستیپێكردوه‌و هه‌رسێ ته‌وه‌ری عیراق و هه‌رێمی كوردستان و دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی تاوتوێده‌كرێت”.
لای خۆیه‌وه فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی گووتی :” ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه و پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رۆڵی یەکێتی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، تەواوکردنی کابینەی حکومەتی عێراقیش دەخرێتە بەرباس”.