بهوێنه: ئۆتۆمبێلی فرۆكهیی دهكهوێـه واری جێبهجێ كردن
خواكوڕك
ئۆتۆمبێلی فڕیو یەکێکە لە خەونە لە مێژینەییەکانی تەواوی کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا و ئۆتۆمبێل.
بەردەوام لەهەوڵی پێشکەوتنی زیاتر دابوونە بۆ ئەوەی بتوانن ئۆتۆمبێلێک دروست بکرێت کە هەم بتوانێت لەسەر شەقامەکان هاتوچۆ بکات و هەم لە ئاسمان بفڕێت.
لە نوێترینی هەواڵەکاندا ئەوە هاتوە کە کۆمپانیای بەناوبانگی جیهانی ئوبەر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە کە سەرکەوتوانە توانیوتی قۆناغی سەرەتایی ئەم خەونە ببڕێت و تەکنەلۆژیای ئۆتۆمبێلی فڕیو بەردەست بخات ئەویش بە دروست کردنی ئۆتۆمبێلێکی زۆر تایبەت بهناوی (aeromobil 3.0) کە هەم لەسەر شەقامەکان رێدەکات و هەم لە ئاسمان دەفڕێت.
هەرچەندە ئەمە تەنها سەرەتایە ، بەڵام سەرەتایەکی زۆر باشە بۆ زیاتر بەرەو پێشچوونی ئەم تەکنەلۆژیایە.