غه‌یاس سورچی : هێرشه‌كه‌ی په‌كه‌كه له سنونێ ترسنۆکانەیە و بۆ ئیستیفزازکردنی یەکیتییە

غەیاس سورچی، گوتەبێژ و کارگێڕی مەڵبەندی ۷ی یەکێتی له موسڵ له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ میدیا عێراقییه‌كان ڕایگه‌یاندووه “نابێ ھێزکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان خاکی ھەرێمی کوردستان بۆ ھێرشکردنە سەر تورکیا و ئێران بەکار بھێنن،یه‌كێتی ده‌یه‌وێت به ڕووی وڵاتانی جیهان و به‌تایبه‌ت توركیادا بكرێته‌وه “.
له‌باره‌ی ھێرشی چەکدارانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر مه‌ڵبه‌نی یه‌كێتی له سنونێ غەیاس سورچی کارگێڕی مەڵبەندی مووسڵی یەکێتی ده‌ڵێت :” هێرشه‌كه‌ی په‌كه‌كه ترسنۆکانەیە و بۆ ئیستیفزازکردنی یەکیتییە”.
رۆژی ھەینی ٣٠ی١١ی٢٠١٨، په‌كه‌كه هێرشێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له سنوونێ ئه‌نجام دا‌و ئاڵای ئەو حزبەیان داگرت و ئاڵای عێراقیان بەرز کردەوە.
داخستنی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له سلێمانی و كۆیه‌و قه‌ڵادزێ و ناوچه‌كانی تر بەرئەنجامی ڕێککەوتنێکی نهێنییە کە لە نێوان یەکێتی و تورکیا لە ڕێگەی بەرهەم ساڵحەوە لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوو ئەنجام دراوە و بەهۆیەوە ٣٥ بارەگای پەکەکە لە سنووری سلێمانی دادەخرێن.