هه‌فته‌ی داهاتوو شانده‌كه‌ی پارتی پرسی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆران یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند:” ئەگەر هیچی پێشوەختە نەیەتە پێشەوە، ئەگەر زۆرە لەم هەفتەیەدا شاندەکەی پارتی خولێکی سەردانەکانی بۆ لای لایەنەکان دەست پێ بکاتەوەو بە دیاریکراوی سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەکرێت”.

بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی گوتی:” بەرنامەکە ئەوەیە، بابەتی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەم کۆبوونەوانەدا یەکلا بکرێتەوە و ”بە حکوومەتەوە نەبەسترێتەوە“.

بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی گوتیشی: ”سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەبێت هەڵبژێردرێت، ئینجا کەسێک بۆ سەرۆکوەزیران ڕاسپێردرێت، بۆیە ناکرێ هەدوو سەرۆکایەتییەکە بکرێنە یەک پاکێج“.

لە باره‌ی داواكارییه‌كانی هەریەک لە یەکێتی و گۆڕان و تورکمان لەسەر پۆستی جێگری سەرۆکی حكومه‌ت ،بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی ده‌شڵێ:” هەریه‌ له‌ گۆران و یه‌كێتی و توركمانه‌كان داوای جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ن و پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەیەوێت سەرۆک وەزیران دوو جێگری هەبێت ،به‌ڵام ”یەکلاکردنەوەی ئەو بابەتە دەوەستێتە سەر گفتوگۆکان“.

Back to top button