كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆتاییهات
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دوای په‌سه‌ندكردنی پێشنیاره‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی كۆتاییهات و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێت :پرسەكانی تایبەت بە پەیوەندییەكانی یەكێتی له به‌غداو حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هه‌دی و پرسی حكومەتی داهاتووی هەرێم و كێشه ناوخۆییه‌كانمان تاوتوێ كرد .
هەڵۆ پێنجوێنی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی، راگەیاند: لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا، پرسەكانی تایبەت بە پەیوەندییەكانی یەكێتی لە بەغدا و شێوازی بەشداریكردن لە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی و پرسی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و هەڵوێستی یەكێتی لە حكومەتی داهاتووی هەرێم، تاوتوێكرد.
ئەندامه‌كه‌ی سەركردایەتی یەكێتیی گوتیشی:” هەر لەكۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە، كە كاری جدی لەسەر پرسی كەركوك بكرێت و دۆخی شارەكەش ئارام بكرێتەوە”.
لەبارەی پێشنیازەكانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی هه‌ڵۆ پینجوێنی ده‌ڵێت:” پێشنیازەكان بریتی بوون لەوەی كۆمەڵێك لیژنە بۆ كارەكان پێكبهێنرێت، تایبەت بە پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان وپێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و پرسی بەغدا و ناوخۆی یەكێتی”.
لای خۆیه‌وه فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گووتی: له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا چوار پرسمان به‌وردی تاوتوێكرد(هه‌رێم، كه‌ركوك، به‌غدا و ناوخۆی یه‌كێتی) و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی بۆ چوونیان له‌سه‌ر ده‌ربڕی، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا باسی كۆنگره كرا، به‌ڵام پێموایه هێشتا هه‌ندێك هه‌نگاو هه‌یه تاوه‌كو بڕیار له‌سه‌ر كۆنگره بدرێت”.
ئەمڕۆ شەممە ۱ی۱۲ی۲۰۱۸، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی کۆسرەت رەسووڵ کۆبووەوە و باسی لە دواین پێشهاتەکانی رەوشی سیاسی لە کوردستان و عێراق کرد.