ئهمریكا نەشتەر گەری گواستنهوەی ڕووخسار بۆ گەنجێک
لە پڕۆسەیەکی درێژ خایەنی( 25 )کاتژمێری دا پزیشکانی ئەمریکا بە نەشتەرگەری توانیان چەند ئەندامێکی ڕووخساری کەسێکی خۆبەخش بۆ دەم و چاوی گەنجێکی ئەمریکی ڕووخسار شێوا و بگوازنەوە .
پێگەی هەواڵی DailyMail لە ڕاپۆرتێکدا چیرۆکی گهنجێكی ئهمریكی به ناوی ” کامەرەن کامێرا ” خستۆتە ڕوو کە كاتێك تەمەنی (24 ) بووهو بە چەکی ڕاوکردن لە ماڵی خۆیاندا ههوڵی خۆكوشتنی داوه ،بهڵام دوای تەقە كردنلە خۆی ئەو گەنجە بەسەختی بریندار بوو بەشێکی ڕووخساری لەدەستداوه ، گهنجه ئهمركییهكه دوای ئەوەی بەهۆی ئەو گولەی بەر ڕووخساری دەکەوێت بەشێک لە ئەندامانی دەم و لوت و زمان و چەناگەی لەدەست دا کە بەو هۆیەوە و توانای قسەکردن و خواردن نەمام توانای هەناسەدانیشی لاواز بوو و ژیانی کەوتە مەترسیەوە .
بهڵام( د. رۆدرییگێز کامی ) لە پڕۆسەیەکی ئاڵۆزی نەشتەرگەریدا لەگەڵ تیمە پزیشکیەکەی توانی گواستنەوە ئەو بەشە پێویستیەی ڕووخساری بۆ ئەو گەنجە ئەنجام بدەن ،ئهم نهشتەرگەریه زۆر ئاڵۆز و زەحمەت بوو تاسەرکەوتن بەدەست بهێنێت ، دواجار تیمە پزیشکیەکەی زانکۆی نیویۆرک لە بنکەی پزیشکی ( لۆنگەونی ) نهشتهرگهرییهكهیان بهسهركهوتوی ئهنجام داو ، تیمە پزیشکیەكهی د. رۆدرییگێز کامی توانیان گواستنەوەی (شەویلکی سەر و خوار و ئێسک و 32 ددان و پووک و مەڵاشو و زمان و چەناگە بگوازنەوە) .