جۆرج بوشی باوك سەرۆكی پێشووتری ئەمەریكا لە تەمەنی ۹٤ ساڵی كۆچی دواییكرد

جۆرج بۆشی كوڕ لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی  تویتەرەوە وەك نوێنەری خێزانەكەی هەواڵی كۆچی دوایی باوكی ڕاگەیاندو ووتی:” من، جیب، نێڵ، مارفین و دۆرۆ، بە خەمێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی باوكمان لە تەمەنی ۹٤ ساڵیدا ڕادەگەیەنین.”

جۆرج بۆش-ی باوك لە ساڵی ۱۹۲٤ لە ویلایەتی ماساچوسێتسی ئەمەریکا لەدایکبووە و لەجەنگی جیهانی دووەمدا فڕۆكەوان بووە، جەمسەرێكی كەرتی نەوت بووە لە ویلایەتی تەكساس، پێش ئەوەی لە ساڵی ۱۹٦٤ دا تێكەڵاوی سیاسەت بێت.

بۆش-ە باوك ٤۱ یەكەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بووە، پێشتر بۆ ماوەی ۸ ساڵ جێگری رۆناڵد ریگان-ی سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا بووە، بەیەكەم جێگری سەرۆكیش ئەژمار دەكرێت كی هێشتا لەپۆستەكەیدا بووە كە بە سەرۆكی ویلاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەڵبژێردراوە.

لەساڵی ۱۹۹۰ و لە دوای داگیرکردنی کوەیت لەلایەن سەددام حوسەینەوە، بوشی باوک سەرکردایەتی هێزێکی هاوپەیمانی نێودەڵەتی کرد بۆ وەدەرنانی سوپای عێراق لە کوەیت و تیایدا سەرکەوتوو بوو.

جۆرج دەبلیو بوشی کوڕیشی لە ساڵانی ۲۰۰۱ بۆ ۲۰۰۹ سەرۆکی ئەمەریکا بووە. بە هێرشکردنە سەر عێراق و لەناوبردنی رژێمی سەددام حوسەین، کاریگەری زۆری لەسەر عێراق، کوردستان و تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستکرد.

Back to top button