گوته‌بێژی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كان :حه‌شدی شه‌عبی و داعش مه‌ترسییان له‌سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌واو كه‌ركوك دروست كردووه‌

شێخ موزاحیم ئەلحوێت، گوتەبێژی ئەنجومەنی هۆزه‌ عەرەبییەکانی رۆژئاوای دیجلە لە پارێزگای نەینەوا راگەیاند:” میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و چه‌كدارانی داعش لە هەردوو پارێزگای نەینەوا و کەرکووک خەڵکی ئەو ناوچانە دەکەنە ئامانج.

گوتەبێژی ئەنجومەنی هۆزه‌ عەرەبییەکانی رۆژئاوای دیجلە گوتی :”جگە لە میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی رێکخراوی تیرۆریستی داعشیش هه‌مان مەترسیی لەسەر گیانی خەڵکی ئەو ناوچانه‌ دروست كردووه‌”.

شێخ موزاحیم ئەلحوێت، دڵێت:” میلیشیاكانی حەشدی شەعبی وچەکدارانی داعش دەستیان بە جموجۆڵێکی زۆر کردووە و هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە دەڕفێنن و دواتردەیانکوژن، وێڕای ئەنجامدانی تەقینەوە”.

شێخ موزاحیم ئەلحوێت، گوتەبێژی ئەنجومەنی هۆزه‌ عەرەبییەکان ده‌شلێت:” ئەو ئاوارە عەرەبانەی پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان بردووه‌ و ئێستا گەڕاونەتەوە، کەوتوونەتە ناو بارودۆخێکی خراپی لەنێوان دەستدرێژییەکانی حەشدی شەعبی و داعشدان و توانای ده‌رچونیان نییه‌”.

له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه‌ ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته‌ ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه‌ پێمهاته‌كانی تر له‌ زیادبووندایه‌.

چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە دزەیان کردووه‌ته‌وه‌ ناو خاکی عێراق و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباروكه‌ركوك كه‌توونه‌ته‌وه‌ به‌ر مه‌ترسی داعش .

Back to top button