كه‌لار هێزه‌كانی ئاسایشی یه‌كێتی هه‌ڵیانكوتایه‌وه سه‌ر باره‌گای ته‌ڤگه‌ری ئازادی
شیرین کاوە گەرمیانی، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” ئێستا دیسانەوە ئاسایش هەڵیان کوتایە سەر بارەگەی تەڤگەری ئازادی لە کەلار بۆ داخستنی بارەگاکە بەندەش دوای ئاگادار کردنەوەم رۆشتم بەڵام بەداخەوە ئاسایش وتی ئەمرمان پێ کراوە ڕێگەت پێ نەدەین سەردانیان بکەی”.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران نوسیویه‌تی و ده‌شڵێت :” بۆ لێکۆڵینەوە دوای پەیوەندی کردنم بە بەریۆبەری ئاسایش ئەویش بەهەمان شێوە رەتی کردەوە کە سەر دانی هەڤاڵانی ناو بارەگای تەڤگەری ئازادی بکەم”.
له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا،شیرین کاوە گەرمیانی، پەرلەمانتاری گۆڕان نوسیویه‌تی :” ئێوە بەردەوام بن لە ڕێگری کردنم منیش بەردەوام ئەبم لە خەباتی مەدەنیم ئێمە نەک بە ڕێگری کردن تەنانەت بە مەرگیش نەوەستاین ئێستا ئێوە هاتوون ساردمان بکەنەوە خۆش بەحاڵی خەیاڵی خۆتان و ئاغاکانتان”.
ئاسایشی یەکێتی لە سلێمانی، کۆیە، ڕانیە، قەڵادزێ و گەرمیان بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی داخستووە. هۆکارەکەشی بۆ ڕێککەوتنێکی نهێنیی نێوان یەکێتی و تورکیا دەگەڕێتەوە کە لە ١٣ی مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوودا لە نێوان بەرهەم ساڵح و مەولوود چاویشئۆغلوو کراوە و لە بەرامبەر ڕازیکردنی تورکیا، یەکێتی هەموو ڕێکارێک دژی گروپ و باڵه‌كانی پەکەکە دەگرێتە بەر.
تەڤگەری ئازادی ساڵی ۲۰۱٤ دامەزراوە و ۱۰ بارەگای لە باشووری کوردستان هەیە و توانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەچوارچێوەی لیستی نەوەی نوێ، یەک کورسی بەدەستبێنێت.