ڕۆژنامه‌نوسێكی ده‌زگای خه‌ندان : نانبراو كرام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لایڤی فه‌یسبوكم بۆ به‌رهه‌م ساڵح نه‌كرده‌وه
ده‌رباز جه‌مال ڕۆژنامه‌نووسی دیاری ده‌زگای خه‌ندانی سه‌ربه به‌رهه‌م ساڵح له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” من هیچ شتێکم لە خەڵک شاراوە نیە بۆیە ئەمەش ناشارمەوە ، نان بڕاو کرام لەسەر ئەوەی ئامادە نەبووم بچم لە کاتی هاتنەوەی به‌رهه‌م ساڵح لە بەغدا لە فڕۆکەخانەی سلێمانی لایڤی فەیسبووکی بۆ بکەمەوە”.
ده‌رباز جه‌مال ڕۆژنامه‌نوسی ده‌زگای خه‌ندان ده‌ڵێت :” بۆ ماوەی حەوت مانگ لە دەزگای خەندان کارمەند بووم و ڕۆژانە هەشت کاتژمێر کارم دەکرد سەرەتا زۆر خۆشحاڵ بووم بەوەی کە لەو دەزگایە وەرگیرام بە بێ هیچ تەسکیەکی حیزبی و منی دژە حزب و دەسەڵات پێم وابوو لە هیچ دەزگایەکیتردا جێگام نابێتەوە لە خەندان وەریان گرتم بەبێ هیچ پرسیارێک.. ئەمە جێگای سوپاس و دەست خۆشی بوو”.
له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا ڕۆژنامه‌نوسه‌كه‌ی ده‌زگای خه‌ندان ده‌شڵێت :” ئەو سەردەمەی خاوەنی ئەو دەزگایە حزبێکی سەفەری دانابوو بانگەشەی دیموکراسی و عەدالەتی دەکرد و کە جۆرێک لە جۆرەکان لەگەڵ ئایدیای من یەکی دەگرتەوە بەڵام هێشتا ئامادە نەبووم ببمە ئەندامی حزبەکەی و نەبووم..هەرگیز ڕۆژێک پاڵپشتیەک لە پێگە فەرمیەکانی منەوە نەبووە بۆ حزبەکەی و بۆ سەرۆکەکەشی جگە لەو ئەرکانەی کە هەمبوو لە شوێنی دەوامەکەم”.
ده‌رباز جه‌مال ڕۆژنامه‌نوسی ده‌زگای خه‌ندان نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت:” دوای ئەوەی کە لە هەڵبژاردنەکان بەهەرجۆرێک بوو سەرکەوتو نەبوو حیسابی بۆ ١٥٠ هەزار دەنگدەر نەکرد و زیاتر لە ٢٠٠ کادری ئەو حزبەی فەرامۆش کرد کە ئومێدیان بە خۆی و حزبەکەی هەبوو.. ١٦٠ کارمەندی کەناڵەکەی نان براو کرد و قەسابخانەیەکی بۆ کردنەوە و هەر هەموویانی کرد بە قوربانی..لە پێناوی چی؟!”.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی نوسینه‌كه‌یدا ده‌رباز جه‌مال ده‌شڵێت :” لە کاتی کاردا چەندین کۆبونەوەی پێ کردوین کە دەهاتە سەر ئەوەی وێنە بگرین من خۆم ون دەکرد و پاساوم دەهێنایەوە چونکە من وێنە گرتن لەگەڵ کەسی سیاسی‌دا بۆ خودی خۆم بە عەیبەیەکی گەورە دەزانم..دواجار کاتژمێر ٨ بەیانی بوو بەرپرسی ئەو دەزگایە تەلەفۆنی بۆ کردم وتی ئەبێ بچیت بە موبایلی خۆت لە فرۆکە خانەی سلێمانی لە پەیجی خەندانەوە لایڤ بکەیتەوە و سەرۆک کۆمار دێتەوە.. منیش وتم قوربان ئەوە کاری من نیە من لە کاتی پشودام دەوامی من ٢ پاشنیوەڕۆ دەست پێ دەکات من کارمەندی ناو خەندانم نەک پەیامنێر لە هەمان کاتیش‌دا من پێگە و جەماوەری خۆمم هەیە ئامادەنیم بەو شێوازە لە هەیبەت و شکۆی خۆم کەم بکەمەوە کە خوێنەرو خۆشەویستانم پێیان بەخشیوم”.
ده‌رباز جه‌مال ڕۆژنامه‌نوسی ده‌زگای خه‌ندان ده‌شڵێت:” لە وەڵامدا گوتی دەی لە ئێستاوە تۆ کارمەندی خەندان نیت و منیش هاتمەوە ماڵی خۆم دیسان باجی حەقبێژی و حەق کرداریم دایەوە ،دووبارە منێکی خاوەن شەهادەی زانکۆ و کوڕی ئەنفال کە هەموو تەمەنم بە هەتیوی و بێ باوکی لە پێناوی ئەم وڵاتە بەسەر بردووە دەبێ بەم شێوازە کارێکمان دەست بکەوێ”.
له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا ڕۆژنامه‌نوسه‌كه‌ی ده‌زگای خه‌ندان نوسیویه‌تی :” وەڵاهی حزبی فەرمانڕەوا داوایان لێکردووەم لە ماڵی خۆم دابنیشم و موچەی کادر وەربگرم قبوڵم نەکردوە من لەگەڵ خوای خۆم و لەگەڵ خەڵکیشدا ڕاستگۆم بێمنەتم لە هەموویان با لە برساندا بمرم”.