لە پاریس لە ئەنجامی بەریەككەوتنی خۆپیشاندەران و پۆلیس 71 كەس بریندار بوو 12 ئۆتۆمبێل سوتێنران

دوای ئەوەی شوفێرانی فەرەنسا لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی وەك نارەزایەتیەك دەستیان بە خۆپیشاندانكرد, ئەمڕۆ لە پاریسی پایتەتی فەرەنسا, گرژیی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس روویدا و چەندین ئۆتۆمبێل سووتێندران.

خۆپیشاندانەكان دژی گرانی نرخی سووتەمەنی وەك بەنزین و بژێویی ژیانن. بەگوتەی سەرۆكوەزیرانی فەرەنسا لانیكەم 36 هەزار كەس لە هەموو ناوچەكانی فەرەنساوە بەشداری خۆپیشاندانەكان بوون، كە زۆرینەیان لە پایتەخت بوون.

خۆپیشاندەران، كە بەشێكیان ماسكیان بەستووە، ژمارەیەك ئۆتۆمبێلیان سووتاند و بەردیان دەگرتە هێزە ئەمنییەكان، هێزەكانی پۆلیسیش رووبەڕوویان بوونەوە.

بەگوتەی ئیدوارد فلیپ، سەرۆكوەزیرانی فەرەنسا تەنیا لە پاریس 107 كەس دەستگیركراون. هەروەها 10 كەس برینداربوون كە سێیان پۆلیس بوون.

Back to top button