نیچیرڤان بارزانی : گه‌لى كوردستان ڕێز و پێزانینێكى زۆرى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك بوشى باوك هه‌یه‌

به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایى جۆرج هێربه‌رت بوش، سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌كه‌یان و جۆرج ده‌بلیوو بوشى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا كرد.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یامێكى هاوخه‌میدا به‌ بۆنه‌ی كۆچى دوایى جۆرج هێربه‌رت بوش ده‌ڵێت :” به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا جۆرج بوشى باوكه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و به‌تایبه‌تى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێز جۆرج ده‌بلیوو بوش و دۆست و هاوڕێیانى ده‌كه‌م. له‌م كاته‌ سه‌ختانه‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانم، خواى گه‌وره‌ دڵنه‌وایى و سه‌بووریى هه‌مووان بداته‌وه‌”.

سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت :” گه‌لى كوردستان ڕێز و پێزانینێكى زۆرى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك بوشى باوك هه‌یه‌ كه‌ ساڵى ۱۹۹۱ ڕۆڵى سه‌ره‌كى له‌ سه‌پاندنى ناو‌چه‌ى دژه‌فرین له‌ هه‌رێمى كوردستان بینى و خه‌ڵكى كوردستانى له‌ سته‌م و دوژمنكارییه‌كانى ڕژێمى به‌عس پاراست و بووه‌ هۆى بووژانه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان. سه‌رۆك بوشى باوك بۆ هه‌میشه‌ به ‌زیندوویى له‌ یاده‌وه‌ریى گه‌لى كوردستاندا ده‌مێنێته‌وه‌”.

Back to top button