کەمال دڵشاد هونەرمەندی ناسراوی بواری نواندنی شاری سلێمانی كۆچی دوای كرد

دوێنی شەممە  01ی12ی2018 کاتژمێر 6ی ئێوارە، هونەرمەندی ناسراوی بواری نواندنی شاری سلێمانی، کەمال محەمەد موستەفا کوردی ناسراوە بە کەمال دڵشاد بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

کەمال دڵشاد لە شاری سلێمانی لە خێزانێکی هونەر دۆست لە ساڵی 1945 لە دایکبووە و جیا لە کارە هونەرییەکانی، وەک مامۆستای قوتابخانە خزمەتی بە شارەکەی کردووە.

هونەرمەند لە دراماکانی ژاڵە، نمە خان، رێحانە، گوڵچین و خەیاڵ رۆستەم رۆڵی گێراوە و لە چەندین کاری شانۆ و سینەمایی دیکەش بەشداری کردووە.

Back to top button