فراكسیۆنی پارتی لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دژی ته‌عریب له كه‌ركوك هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه
هەوڵەکانی ڕاکان جبووری بۆیە چڕبووه‌تەوە بۆ گەڕانەوەی عەرەبە هاوردەکان، چونکە ناوبراو لە کۆتایی تەمەنی پۆستەکەیدایە و چەند رۆژێکی دیکە لە پەرلەمانی عێراق وەک پەرلەمانتار دەست بەکاردەبێت.
تەعریبی راکان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووك گەڕانەوەی سەد ماڵی عەرەبی هاوردەیە لەسەر دەستی هێزە عێراقيیەکان بۆ سنووری شارۆچکەی داقووق، پارێزگارە سەپێنراوەکەی کەرکووك بەم کارەوە نەوەستاوە ، بەڵکو لەهەوڵێکی دیکەدا دەیەوێت ۹۳ ماڵی عەرەبی دیکەی هاوردە بگەڕێنێتەوە بۆ سنووری ناحیەی سەرگەڕان.
لەسەر بڕیارەكانی راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێنراوی كەركوك ،فراكسیۆنی پارتی لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی واژوو ده‌دات، بۆئه‌وه‌ی دانیشتنێكی نائاسایی رێكبخات.
هه‌وڵه‌كانی فراكسیۆنی پارتی لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوای ئه‌وه‌هات راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك هه‌وڵه‌كانی بۆ ته‌عریبكردنی ئه‌و شاره و نیشته‌جێكردنی عه‌ره‌بی هاورده له شوێنی كورده‌كان چڕكردووه‌ته‌وه و، بۆ كورد بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه.
مه‌یاده نه‌جاڕ، په‌رله‌مانتاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی ڕایگه‌یاند: “نه‌ك ته‌نیا بۆ كه‌ركووك، به‌ڵكو به‌رنامه‌مان بۆ ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم هه‌یه و هه‌وڵه‌كانمان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ تایبه‌تكردنی دانیشتنێكی په‌رلمان بۆ ئه‌و پرسه خستووه‌ته گه‌ڕ”.
هاوكات شه‌وی 28ی تشرینی دووه‌م خێزانه عه‌ره‌به‌كانی سنوری پارێزگاكانی تكریت و دیاله‌وه، به‌رێكراون به‌ره‌و گونده‌كانی هه‌فته‌غار و له‌سه‌ر زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی كورد خێوه‌تیان هه‌ڵداوه، له كاتێكدا ئه‌و دۆسیه‌یه هێشتا له گفتوگۆ و كاری لیژنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌دا، یه‌كلایینه‌كراوه‌ته‌وه و بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر نه‌دراوه.
به‌ر له دوو رۆژ راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك ،به‌گوێره‌ی فه‌رمانی ژماره ۹۹۸۰ له به‌رواری ۲۸ی۱۱ی۲۰۱۸ كه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی سه‌ر به قه‌زای دوبز كردبوو، فه‌رمانی كردووه گوندێكی كوردیی سه‌ر به‌و ناحیه‌یه راده‌ستی ۹۳ خێزانی عه‌ره‌بی هاورده بكات و له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه، “هه‌موو ئه‌و كۆسپانه لاده‌برێن كه له‌به‌رده‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان بۆ گونده‌كه هه‌ن، هه‌روه‌ها كارئاسانی ته‌واو بۆ نیشته‌جێكردنی ئه‌و عه‌ره‌بانه له ناو خانووی كورده‌كانی ئه‌و گونده ده‌كرێن”.
لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری یه‌كێتی کورد پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە دەست داوە و بە بریارێکی حکومەتی عێراق پارێزگارێکی سەپێنراوو دانراوە بۆ شاری کەرکوک یەکێتی ئەیەوێت ئەو پۆستە بە ھەر نرخێک بێت وەربگرێتەوە تا ئیستا چەندین ھەوڵ و رێکەوتنی ئەنجام داوە بەڵام شکستی ھێناوە.