گه‌وره تیرۆریستی داعش به ڕیشێكی ماش و برنجی تاوانه‌كانی داعشی ئاشكرا كرد
كه‌ناڵی فه‌رمی عێراقی، دانپێدانانی سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری رێكخراوی داعشی بڵاوكرده‌وه، كه زنجیره‌یه‌ك كرده‌وه و په‌لاماری تیرۆریستییان ئه‌نجامداوه و یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی كه ۲۱ پێشمه‌رگه‌یان له‌ناو قه‌فه‌زی ئاسنیندا به‌ناو قه‌زای حه‌ویجه‌دا گێراوه.
گه‌وره تیرۆریستی ڕێكخراوی داعش ناوی جه‌مال مه‌شهه‌دانییه و دواتر ناسناوى “ئه‌بو سه‌فا”ـى له‌خۆناوه، دواتریش گۆڕیویه‌تی به “ئه‌بو حه‌مزه كوردی” و به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تیشدا كورد نییه.
گه‌وره تیرۆریسته‌كه‌ی ڕێكخراوی داعش” جه‌مال مه‌شهه‌دانیی” پێشتر له ریزه‌كانی سوپای رژێمی به‌عس، ئه‌فسه‌ری سوپا بووه، دوای رووخانی رژێمیش په‌یوه‌ندی به گرووپه توندڕه‌وه‌كان كردووه و دوایینیشیان داعش بووه.
ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت:” دیارترین ئه‌و په‌لامارانه‌ی مه‌شهه‌دانی سه‌رپه‌رشتی كردوون، بۆردومانكردنی شاری تازه به مووشه‌كی كیمیایی” له ئاداری ۲۰۱٦ بووه.
لای خۆیه‌وه گه‌وره تیرۆریسته‌كه‌ی ڕێكخراوی داعش” جه‌مال مه‌شهه‌دانیی”، به به‌دله‌یه‌كی زه‌ردی زیندانیه‌وه به ڕیشێكی ماش و برنجی له ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی عێراق ده‌ركه‌وت و گووتی: “راسته‌وخۆ له ئه‌بوبه‌كر به‌غدادییه‌وه رێنمایی به ئهبوساڵح حه‌یفا، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جه‌نگی له ویلایه‌تی كه‌ركووك درا، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی تازه به مووشه‌كی كیمیایی بۆردومان بكرێت”.
له‌باره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه ده‌ڵێت :” “پێشمه‌رگه پێشڕه‌وییان ده‌كرد، بۆیه بڕیاردرا به‌ره‌ی شه‌ڕ به‌رامبه‌ریان بكه‌ینه‌وه، له ئاسكی مووسڵیش به‌رده‌وامبوون له پێشڕه‌وی ،دواتر بڕیاریاندا پێشمه‌رگه‌كان له‌ناو قه‌فه‌زی ئاسنیندا نمايش بكه‌ن و دواتر ده‌زگا پرۆپاگه‌نده‌ییه‌كانی داعش، گرته‌ی ڤیدیۆییشیان بڵاوكرده‌وه”.