ڕێكه‌وتنامه‌ی بازرگانی كه‌نه‌دا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ترس ده‌خاته‌ دڵی روسیا

خواكوڕك

هه‌ینی ڕابردوو ٢٠١٦/١٠/٢٨ یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند كه‌ هه‌ردوولا چونه‌ته‌ ڕێكه‌وتنێكی مێژووییه‌وه، و ئاماده‌كاری ده‌كرێت كه‌ كووبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ش ئه‌نجام بده‌ن بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆتایی مانگی داهاتوو واژۆی ڕێكه‌وتنی بازرگانی نێوان كه‌نه‌دا و یه‌كێتی ئه‌وروپا‌ ئه‌جامبدرێت، چاودێران له‌وباره‌وه‌ ده‌ڵێن هاوشێوه‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپایه‌ كه‌ باس له‌ ئاسانكاری ئابوری و بازرگانی و بانكی و پشه‌سازی ده‌كات له‌ چوارچێوه‌ی پره‌نسیپه‌كانی ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی و ڕێكه‌وتنه‌كانی بازرگانی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی وڵاتانی ئه‌مریكای باكوور و ئه‌وروپا.

گرنگی و مه‌ترسی ڕێكه‌وتنه‌ بازرگانیه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ ته‌واوی باج و رسوماتی گومركی نێوانیان هه‌ڵده‌گیرێت كه‌ رێژه‌كه‌ی ده‌گاته‌ ٠/٠٩٩ كۆی باجی نیوان كه‌نه‌دا و یه‌كێتی ئه‌وروپا، هاوكات به‌لژیكیه‌كان و چه‌ند وڵاتێكیتری ئه‌وروپی دژایه‌تی ده‌كه‌ن و پێانوایه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپ و یاسا ناوخۆییه‌كانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپایه‌ و به‌ ده‌ستێوه‌ردانی زۆر گه‌وره‌ وه‌سفی ده‌كه‌ن بو ئاسایشی ئابووری یه‌كیێتیه‌كه‌یان.

پرۆفیسۆر ڤاڵه‌ری ئه‌برامۆف، كۆی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ به‌ مه‌ترسیه‌كی مه‌زنی ده‌زانێ بو ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانیه‌كانی ڕوسیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا، و پێیوایه‌ ده‌بێته‌ هۆی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له‌ سه‌ر كۆی ڕێكه‌تن و سیاسه‌ته‌ ئابورییه‌ كارپێكراوه‌كانی ڕێكخراوی ئابووری و بازرگانی جیهانی.

شایانی باسه‌ قه‌باره‌ی ئاڵوگۆری بازرگانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ڕوسیا ساڵانه‌ ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 209.6 مليار يورۆ، ته‌نها له‌ ساڵی 2015 (6% له‌ كۆی گشتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئه‌وروپا و روسیا)، كه‌ كه‌متره‌ له‌ ڕێژه‌ی 26% به‌راورد به‌ ساڵی 2014 كه‌ ده‌گه‌شته‌ نزیكه‌ی 284.6 مليار يورۆ.

پرۆفیسور ئه‌لكسي بورتانسكي، له‌ بواری ئابووری و ئاسایشی ژینگه‌ و پیشه‌سازی ده‌ڵێت، یه‌كێتی ئه‌ورپا به‌هێزترین هاوبه‌شی بازرگانی و پیشه‌سازی و ئابووری ڕوسیایه‌، به‌جێبه‌جێ كردنی ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یه‌ مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كاریگه‌ر له‌ سه‌ر سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی ئاسن و پیشه‌سازی كشتوكاڵی و نه‌وت و به‌رهه‌ماكانی دروست ده‌كات و به‌رهه‌مه‌ پیشه‌سازییه‌كانی ڕوسیاش توشی كیشه‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌بته‌وه‌.

به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی شیكارییه‌ ئابووری و بازرگانیه‌كان ده‌زگای (Bloomberg)” بلومبێرگ” به‌ جێبه‌جێكردن و سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ توانای ئاڵوگۆری بازرگانی كه‌نه‌دا به‌ ڕێژه‌ی 20% به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ نزیكه‌ی (25.7 مليار يورۆ) و هه‌لی نوێی كار بۆ نزیكه‌ی (80) هه‌زار كه‌س دروست ده‌كات.

Back to top button