یه‌كێتی كۆبونه‌وه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ ئه‌نجام داوه‌

ئاسایشی یەکێتی لە سلێمانی، کۆیە، ڕانیە، قەڵادزێ و گەرمیان بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی داخستووە ،هۆکارەکەشی بۆ ڕێککەوتنێکی نهێنیی نێوان یەکێتی و تورکیا دەگەڕێتەوە کە لە ١٣ی مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوودا لە نێوان بەرهەم ساڵح و مەولوود چاویشئۆغلوو کراوە و لە بەرامبەر ڕازیکردنی تورکیا، یەکێتی هەموو ڕێکارێک دژی گروپ و باڵه‌كانی پەکەکە دەگرێتە بەر.

دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و گروپه‌كانی تری سه‌ربه‌ په‌كه‌كه‌ داخست ،لای خۆیانه‌وه‌ ەکدارانی پەکەکە لە سنووری شارەدێی سنوونێی سەر بە شنگال، پەلاماری بارەگایەکی یەکێتییان دا و ئاڵای یەکێتییان تێیدا هێنایە خوارەوە.

به‌ پێی زانیارییه‌كان ، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا یەکێتی بە نهێنی لەگەڵ په‌كه‌كه‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه‌و به‌ په‌كه‌كه‌ی گوتووه‌ “لەژێر فشاری تورکیا و له‌پێناو كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانیدا باره‌گای گروپه‌كانی سه‌ربه‌ په‌كه‌كه‌مان داخستووه‌ و ئه‌و فشارانه‌ كاتین وکاریگەری بەسەر ستراتیژی پەیوەندییه‌كانمان نابێت.

تەڤگەری ئازادی ساڵی ۲۰۱٤ دامەزراوە و ۱۰ بارەگای لە باشووری کوردستان هەیە و توانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەچوارچێوەی لیستی نەوەی نوێ، یەک کورسی بەدەستبێنێت.

Back to top button