یونسكۆ بڕیارێك له‌باره‌ی ره‌وشی خوێندن له‌ سلێمانی ده‌دات

خواكوڕك

رێكخراوی یۆنسكۆی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌باره‌ی ‌ره‌وشی خوێندن و په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی، و ده‌ڵێت ته‌نیا پێنج رۆژ مۆڵه‌تیان ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وامی پێبده‌ن له‌ شاره‌كه‌.

رێكخراوه‌كه‌ پێشتر چه‌ند جارێك هۆشداری داوه‌ته‌ به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌یی له‌ شاره‌كه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌نه‌چێت ئه‌وا ئه‌مساڵ به‌ ساڵی خوێندن هه‌ژمارناكرێت و سه‌رجه‌م قوتابیه‌كان به‌ شێوه‌ی (كه‌وتوو) ساڵه‌كه‌یان بۆ هه‌ژمارده‌كرێت.

پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رایگه‌یاندبوو، كه‌ ئه‌گه‌ر مامۆستایان به‌رده‌وام بن له‌بایكۆت كردن و رێكخراوی یونسكۆ بڕیار له‌ هه‌ژمارنه‌كردنی ئه‌مساڵی خوێندن بدات له‌ سلێمانی، ئه‌وا مووچه‌ و ئیمتیازات و سه‌رجه‌م شایسته‌ داراییه‌كانی مامۆستایان و قوتابخانه‌كان له‌ پارێزگای سلێمانی ده‌بڕدرێت، ئه‌مه‌ش رێكارێكی یاساییه‌ و به‌هۆی ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن له‌شاره‌كه‌ به‌ڕێوه ‌ناچێت.

Back to top button