١٣ کار کە دەبێت لە ٣٠ ساڵی ئەنجامی بدەیت تا لە ٥٠ ساڵی پەشیمان نەبیتەوە

کاتێک تەمەنت دەگات بە ٣٠ ساڵ، ئیدی نابێت گەنجانە و نا بەرپرسیارانە وەک جاران هەڵسوکەوت بکەیت، ئەمەی خوارەوە کۆمەلیک خاڵی گرنگە کە دەبێت ڕەچاویی بکەیت بۆ ئەوەی لە ٥٠ ساڵی پەشیمان نەبیتەوە:
١– کاتی خەوتن و هەستانت با دیاریکراو بێتو جەستەت لەسەر ڕۆتینێکی ڕۆژانە ڕابهێنە
٢– ئیدی پێویستە کارەکانت بە پلان بکەیت و پلانی ڕۆژانەت هەبێت بۆ کارەکان
٣– دەستبکە بە پارە کۆکردنەوە و هەموو پارەکانت خەرج مەکە
٤– ئاگاداری تەندرووستیت بەو ساڵی جارێک سەردانی پزیشک بکە
٥– ئێستا دەبێت تواناکانی خۆتت دۆزیبێتەوە، لە کارێکدا بەردەوام بە کە حەزتپێبێت تا سەرکەوتووبیت تێیدا
٦– پەیوەندیەکی باش لەگەڵ دایک و باوک و خوشک و براکانت درووستبکە
٧– فێری ئەوەبە کە دڵخۆش و گەشبین بیت و کاتێک هەڵەت کرد بە خۆت پێبکەنە
٨– گرنگی بە جەستەت بدە و خواردنی تەندرووست بخۆ
٩– بەهاکانی ژیانت بزانە و لەوە تێبگە کە چی لای تۆ لە پلەی یەکمەدایە و بەپێی ئەوە بڕۆ پێش
١٠– فێری ئەوە ببە کە دڵخۆشبیت بەو شتانەی کە هەتە و قەناعەتت هەبێت
١١– چاوەڕوانی ئەوە مەبە هەموان پێت بڵێن کەسێکی چاکە، بۆخۆت بژی و گرنگی بە بەهاکانی خۆت بدە
١٢– بەدوای خەونە واقعیەکانت بکەوە و بیانهێنەرە دیی
١٣– ڕۆژانە ٣٠ خولەک بۆ خوێندنەوە دابنێ
Back to top button