سەرۆك بارزانی پەیامێك بۆ جۆرج دەبڵیو بوشی سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا دەنێرێت.

 

دوای ئەوەی جۆرج بوشی باوك, سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا (1989-1993) لە تەمەنی 94 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد, سەرۆك بارزانی ئەمڕۆ پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی جۆرج بۆشی كوڕو بنەماڵەكەی كرد.

لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی كۆچی دوایی جۆرج بوشی سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا, سەرەخۆشی لە جۆرج دەبڵیو بوشی سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا (2001- 2009) دەكات و هاوخەمیی خۆی بۆ خانەوادەكەی دەربڕیوە.

دەقی پەیامەكەی بارەگای بارزانی:

سەرۆك مەسعود بارزانی بە بۆنەی كۆچی دوایی جۆرج بوش (بوشی باوك) سەرۆكی پێشووی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پەیامێكی سەرەخۆشی بۆ سەرۆك جۆرج دەبلیو بوش كوڕی گەورەی بوشی باوك و سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا ناردووە و تێیدا هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی بە خانەوادەی بوش ڕاگەیاندووە.

Back to top button