مالیکی: ئەمریکا دەیەوێت عێراق بخاتە بەرەی سعودیە، کەچی سعودیە پشتوانیکەری داعشە
لەگەڵ ئەوەی ناکۆکی جەمسەر بەندی نێوان سعودیە و ئێران بەردەوامیان هەیە، ئێستا هەردوو وڵات لەهەولی پێکهێنانی بەرەیەکن دژ بەوەی تر، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق، دەلێت:” ئەمریکا لەهەوڵی ئەوەدایە عێراق بخاتە بەرەی سعودیە،کەچی سعودیە پشتیوانیکەری داعشە”.
لە میانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ یەکێک لە تەلەفزیۆنە ئێرانیەکان، نوورى مالیكی، سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، ڕای گه‌یاند: “عێراق نابێته ئه‌ندام له‌هیچ هاوپه‌یمانێتییه‌كدا كه ئه‌مریكا و سعوودیه‌ی تێدا بن و دژ به ئێران بێت”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ڕێگه نادرێت خاكی عێراق بۆ لێدانى تاران به‌كار بهێندرێت، گوتیشی: “به‌غدا ناچێته هاوپهمانێتییهكهوه وڵاتێكی وه‌ك سعوودیه‌ی پشتیوانیكهرى داعشى تێدابێت، كه جگه له جه‌نگ و كاره‌سات هیچی دیكه‌ى بۆ عێراق نه‌بووه”.
ئاشكراشی كرد، واشنتۆن له هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا بخاته نێو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌وه كه ڕیاز سه‌ركردایه‌تى ده‌كات. گوتیشی: “پێویسته حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدی له میحوه‌رى ئه‌مریكا بچێته ده‌ره‌وه”.