لەسەر سیستەمی سەربازی ئەمریکا، وەزارەتی پێشمەرگە ڕێکدەخرێتەوە
دوای ئەوەی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان بڕیاری چاکسازی دا لە نێو وەزارەتەکە بە چاودێری ئەمریکا، بەڕێوەبەری گشتی ڕایگەیاند” لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشێوەی سیستمی سەربازیی ئەمەریکی رێکدەخرێنەوە و دواتریش دەست بەچاکسازی و رێکخستنەوەی یەکەکانی 80 و 70 دەکرێت.
لیوا ئەبوبەکر ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن، رۆشنبیریی و هۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە: “لە چوارچێوەی چاکسازیەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشێوەی سیستمی سەربازیی ئەمەریکی رێکدەخرێنەوە”
دەشڵێت: “دوای تەواوبوونی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، دەست بەچاکسازی و رێکخستنەوەی یەکەکانی 80 و 70 دەکرێت”.
لیوا ئەبوبەکر ئاشکراشی دەکات، ئاڵوگۆر لە وەزارەتی پێشمەرگە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و خودی خۆشی بووەتە بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە.