باڵی ده‌ستڕۆیشتوو بۆ تاوانباركردنی كۆسره‌ت و به‌رهه‌م ساڵح له ئێرانه
خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له سلێمانی به‌نهێنی مایه‌وه و دوای رۆیشتنه‌وه‌شی به‌چه‌ند رۆژێك دواتر سه‌ركرده‌كانی باڵی ده‌سرۆیشتوو به‌فرۆكه گه‌یشتنه تاران، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ناوه‌ندی بڕیار ده‌ڵێت، بۆ تاوانباركردنی كۆسره‌ت و به‌رهه‌م ساڵح سه‌فه‌ریان كردووه.
راگه‌یاندنی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی له یه‌كی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، كۆمه‌ڵێك كاردانه‌وه‌ی توندی له‌لایه‌ن باڵی ده‌سڕۆیشتووه لێكه‌وتۆته‌وه و له‌ژێر چه‌ند جۆره فشارێك له هه‌وڵی تاوانباركردنی سه‌ركرده‌كانی دایه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ش ده‌ڵێـت، له‌نوێترین فشاره‌كانی ئه‌و باڵه دژ به به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ره‌سوڵ، تاوانباركردنیانه به دروستكردنی حزبێكی نوێ و دابه‌شكردنی یه‌كێتی و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له ئێرانن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمی ئێرانی پێشووتر چه‌ند جارێك سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو باڵیان ئاگاداركردۆته‌وه كه ده‌بێت به‌هه‌ر نرخێك بێت رێك بكه‌ون، به‌ڵام به‌پێی لێدوانی سه‌رچاوه‌كانی نزیك له ناوه‌ندی بڕیار، پێده‌چێ باڵی ده‌سترۆیشتوو وا له وه‌فده ئێرانیه‌كان بگه‌یه‌نن كه كۆسره‌ت و به‌رهه‌م نیازی دروست كردنی حزبێكی نوێی سه‌ربه ئه‌مریكاو ئه‌وروپا و ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی ئێرانیان هه‌یه، دروستكردنی ئه‌م جۆره ره‌وته‌ش له سلێمانی بۆ ئێران هێڵی سووره.
رۆژی یەکشەممە ٣٠/١٠/٢٠١٦ شاندێکی باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەلا بەختیار، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی سەردانی ئێرانی کرد. شاندەکە کە ھەریەک لە سەعدی ئەحمەد پیرە، عومەر فەتاح، خەسرەو گوڵ محەمەد، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پاڤێڵ تاڵەبانی، کوڕی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتی تێدایە.