لە فەڕەنسا خۆپێشاندەرێك گیانی لەدەستدا
لەماوەی چەند رۆژی ڕابردوو ووڵاتی فەڕنسا شەپۆلێكی ناڕەزایی و خۆپێشاندانی بەخۆیەوە بینی و وەزارەتی ناوخۆی ئەو ووڵاتە ڕایگەیاند كە ڕۆژی شەممە ژمارەی خۆ پێشانەران گەشتوەتە(137)هەزار خۆ پێشاندەر
لە ئەنجامی ئەو پێكدا پژان و ناڕەزایانەدا ژمارەیەك خۆ پێشاندەرو پۆلیس برینداربوون ئەمڕۆ داواكاری گشتی فەڕنسا ڕیگەیاند یەكێك لە خۆپێشاندەران گیانی لە دەست دا
شیاوی باسە سەرچاوەی ناڕەزایەتیەكان بۆ بەرز بوونەوەی نرخی سووتەمەنیەكان و گرانی بازاڕ دەگەڕێتەوە