خۆپێشاندان لە دژی سۆران عومەر سازدەكرێت
بەپێی ئەو بانگهێشت نامەیی(گوڵاڵە حەسەن) خوشكی ڕۆژنامەنوسی بێسەرو شوێن لە فەیسبوكی تایبەتی خۆی بڵاوی كردوەتەوە بەیانی لەبەردەم باڵەخانەی پەڕلەمان خۆپیشاندانێك سازدەكەن و داوایی سۆراغی برا بێسەرو شوێنەكەین دەكەن
(محمد سیاسی) كە ڕۆژنامە نوسێكی كوردساتن بوو(11 ساڵ) پێش ئێستا بۆ كۆتاجار لەگەڵ (سۆران عومەر) بوەو دوای ئەوە ئیتر نەگەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوەو كەسوكارەكەیی لەماوەی ئەم چەند ساڵەدا چەندینجار داوایان لە سۆران عومەر كردوە بچێتە بەردەم دادگاو زانیاریەكان بخاتە ڕوو وە چارەنوسی ڕۆژنامەنوسەكە دیاری بكرێت بەڵام هێشتا نەچوە
بۆ ئەم مەبەستە بنەماڵەی ڕؤژنامە نوسە بێسەروشوێنەكە داواكارن بەیانی ڕۆژنامە نوسان و چالاكوانان و ڕێكخراوە مرۆڤ دۆستەكان ئامادەیی خۆپێشاندانەكەبن
شیاوی باسە كەسوكاری (محمد حسن ئەشكەنەیی) ناسراو بە محمد سیاسی دەڵێن سۆران عومەر نەك نەهاتوە بۆ بەردەم دادگا بەڵكو بەشێوەیەكی توندو ناخۆش وەڵامی داونەتەوەو ئەوانیش ڕایدەگەیەنن كە سوردەبن لەسەر دۆزینەوەیی بكوژی كوڕەكەیان