ئەردۆگان، لە نێو کۆبوونەوەی گرووپی( Gبیست) محەمەد بن سەلمان تۆمەتباردەکات
دوای ئەوەی تورکیا ڕایگەیاند، جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووس و ڕەخنەگری سعودی، بە فەرمانی محەمەد بن سەلمان لە وڵاتەکەی کوژرا، ئێستا داوای بەسزا گەیاندنی بکەرانی تاوانەکە دەکەن، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، رايگه‌ياند، هه‌ڵوێستى جێنشينى سعوودييه، له باره‌ى لێپرسينه‌وه له به‌رپرسانى كوشتنى خاشوقچى مايه‌ى قبوڵ كردن نييه.
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له وتارى كۆتايى كاره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى گرووپى 20 له ئه‌رجه‌نتين ڕایگەیاند: هه‌رگيز شێوازى مامه‌ڵه‌ى جێنشينى سعوودييه، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان له‌گه‌ڵ دۆسييه‌ى كوژرانى جه‌مال خاشوقچى قبوڵ ناكه‌ين.
سەرۆکی تۆرکیا، ره‌خنه‌شى له ئاستى هه‌ماهه‌نگى سعوودييه له‌گه‌ڵ توركيا گرت سه‌باره‌ت به ئاشكراكردنى ورده‌كانى كوژرانى جه‌مال خاشوقچى.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، گێڕانه‌وه‌ى سعوودييه سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه، يه‌كانگير نييه و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا سعوودييه قسه‌كانى دژيهكيان تێدايه.
دووپاتيشيكرده‌وه، تا ئێستا لايه‌نى سعووديى پهردهيان له‌سه‌ر راستى رووداوه‌كه لانه‌داوه و بكوژه‌كانيان ئاشكرا نه‌كردووه.
رۆژى 2ى ئۆكتۆبه‌ر، جه‌مال خاشوقچى رۆژنامه‌نووسى نه‌يارى عه‌ره‌بستانى سعوودييه سه‌ردانى كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌سته‌نبوڵ كرد و ئيدى نه‌گه‌ڕايه‌وه.
سعوودييه دانى ناوه به‌وه‌دا كه خاشوقچى كوژراوه و جه‌سته‌ى پارچه پارچه كراوه و گواستراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز