پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌سروور بارزانی بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم دیاری ده‌كات

ئەمڕۆ ۳ى۱۲ى۲۰۱۸ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی چەند پرسێکی گرنگ یەکلا دەکاتەوە.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی کاندیدی راسپێردراو بۆ حکومەتی داهاتووی هەرێم دیاری ده‌كات

مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای كۆتایهاتنی كۆبونه‌وه‌كه‌ ڕایگه‌یاند:” مەسروور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان دیاركراوە و ئەو پێشنیارە لە كۆبوونەوەكە پەسەندكراوە و نێچیرڤان بارزانیش پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت”.

گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی :” دوای كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی كاندیدی پارتییه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ “.

به‌ پێی زانیارییه‌كان پارتی دیموكراتی كوردستان نیازی هەیە بۆ ئەم کابینەیەی حکوومەت، سەرۆکی حکوومەت دوو جێگری هەبێت و جێگرەکانیش، سەرۆکی حکوومەت دیارییان بکات.

Back to top button