پرۆفایلی نێچیرڤان بارزانی كاندیدی سەرۆكی هەرێم
ئەمڕۆ دووشەممە ۳ی۱۲ی۲۰۱۸ ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە سەرپەرشتی سهرۆك بارزانی كۆبووەوە، دوای كۆتایھاتنی كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند:” نێچیرڤان بارزانی، بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كاندید كراوە “.
پرۆفایلی نێچیرڤان بارزانی سهرۆكوهزیرانی پێشووی ههرێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی كوڕی شههید ئیدریس بارزانی و نەوەی باوكی رۆحی نهتهوهیی كورد مستەفا بارزانی یە.
-لە ساڵی ١٩٦٦ لە دایك بووە.
-لە 1975 لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ئاوارەی ئێران بوون
– دەرچووی بەشی زانستە سیاسییەکانە لە زانکۆی تاران.
-لە ساڵی ١٩٨٩ بووە بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و پاشان بۆتە جێگری سەرۆكی حزبەكەی.
-لە ساڵی ١٩٩٦ بۆتە جێگری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان.
-لە ساڵی ١٩٩٩ بووە سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ( كابینەی چوار).
-لە ٧-٥-٢٠٠٦ بۆتە سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان (كابینەی یەكگرتنەوە).
-لە ۵ی نیسانی ۲۰۱۲ بۆتە سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
-نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ خاتوو نەبیلە بارزانی كچی سهرۆك بارزانی ، ژیانی هاوسەری پێكهێناوە و چوار مناڵیان هەیە بە ناوەكانی(ئیدریس،ڕانیە،چیاڤان ومایا) .
-نێچیرڤان بارزانی زمانی فارسی، عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت.
-نێچیرڤان بارزانی حەز لە ئەسپ سواری و مەلەوانی، سەركەوتنە بەسەر چیادا.