بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان :مەسروور بارزانی پیاوێکی سیاسییە وهاوکاری دەکەین و هیچ گرفتێکمان نییە

ئەمڕۆ ۳ى۱۲ى۲۰۱۸ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی چەند پرسێکی گرنگ یەکلا كرده‌وه‌ و بە فەرمی کاندیدکردنی مەسرور بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ پۆستی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

خەلیل سەرکانی، یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران وئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەکە، ڕاگەیاند:” پارتی لایەنی براوەیە و ئازادە کاندیدەکەی کێیە ، مەسرور بارزانی ”پیاوێکی سیاسییە و لە بواری خۆیدا کەسێکی سەرکەوتوو بووە”.

خەلیل سەرکانی ئه‌ندامی جڤاتی گشتی گۆران ده‌ڵێت : ”مەسرور بارزانی تائێستا کاری حزبی و کاروباری ئەنجومەنی ئاسایشی کردووە و لە بواری خۆیدا سەرکەوتوو بووە، بەڵام کاری حکوومەتی نەکردووە و دەبێت بزانین ئەدای کارکردنی چۆنە و تاچەند سەرکەوتوو دەبێت و وه‌كو گۆڕان هاوکاری دەکەین و هیچ گرفتێکمان نییە“.

ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆران گوتیشی :” پێویسته‌ کارلێکێکی باشی لەگەڵ لایەنەکان هەبێت، ئەوا ”بە دڵنیاییەوە وەکوو گۆڕان هاوکاری دەکەین و پێمان خۆشە کابینەکەی سەرکەوتوو بێت، چونکە پەیوەندی بە کۆی کارەکانی ئێمەوە هەیە“.

Back to top button