سێرگى لاڤرۆڤ : ئه‌مریكا یاری به كارتی كوردییه‌وه ده‌كات و پرسی كورد بۆسوریاوعێراق و ئێران و توركيا هه‌ستياره
له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌ڤزيۆنيدا،سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، رايگه‌ياند:” ره‌فتارى ئه‌مه‌ريكا له خۆرهه‌ڵاتى فورات پێشێلكردنى ئاشكراى بنه‌ماى يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريايه و ياريكردنه به كارتى كورديى”.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا ڕاشیگه‌یاند:” به تێپه‌ڕينى كات ده‌ركه‌وتووه، وڵاتانى رۆژئاوايى هيچ ستراتيژێكى جێگرهوهيان بۆ سياسه‌تى رووسيا له سووريا نييه و ئه‌وه‌ى له كه‌نارى رۆژهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات رووده‌دات، مايه‌ى قبوڵكردن نييه”.
له كۆتایی چاوپێكه‌وتنه تهلهفزیۆنیهكهیدا سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا گوتیشی :” ئه‌مه‌ريكا يارى به كارتى كوردييه‌وه ده‌كات،ئه‌وه‌ش يارييه‌كى مه‌ترسيداره، چونكه پرسى كورد به نسبه‌ت زۆر وڵاتى ناوچه‌كه‌وه هه‌ستياره، واته نه‌ك ته‌نيا بۆ سووريا، به‌ڵكو بۆ عێراق و ئێران و توركياش هه‌ستياره”.