حزبی شیوعیی کوردستان :مەسرور بارزانی خزمەت بە ڕێکخستنەوەی دەوڵەتی دامەزراوەیی دەکات

ئەندامێکی سەرکردایەتیی حزبی شیوعیی کوردستان،له‌باره‌ی كاندیدكردنی مه‌سروور بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت :” مەسرور بارزانی لە ئەرکی داهاتوویدا وەک سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ”سەرکەوتووده‌بێت“ .

ھەندرێن ئەحمەد، ئەندامی سەرکردایەتیی حزبی شیوعیی کوردستان ڕاگەیاند:” هەرچەندە تاوەکوو ئێستا بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبوونمان داوە ، بەڵام ڕاسپاردەکردنی مەسروور بارزانی خزمەت بە ڕێکخستنەوەی دەوڵەتی دامەزراوەیی دەکات و ڕۆڵی دەبێت لە بەرەنگاربوونەوە و دژایەتیکردنی گەندەڵی”.

ئەندامه‌كه‌ی سەرکردایەتیی حزبی شیوعیی کوردستان گووتی :” مەسرور بارزانی لە ئەرکی داهاتوویدا وەک سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ”سەرکەوتووده‌بێت“ . گوتیشی: ”دەبێ چاوەڕێ بکەین و بزانین شێوازی پێکھێنانی حکوومەت و بەرنامەکەی چییە، چونکە ئەوە دیاری دەکات چوار ساڵی داھاتووی حکوومەت چ گۆڕانکارییەک دەکات“.

Back to top button